ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی ڤێرتز لە نێوان لیڤەرپوول و بایرن میونشن یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

دواجار چارەنووسی فلۆریان ڤێرتز لە نێوان لیڤەرپوول و بایرن میونشن یەکلابووەوە، یاریزانە لاوەکەی بایەر لیڤەرکوزن لە نێوان ئەو دوو یانەیە بڕیاریداوە بچێتە لیڤەرپوول.

هێربێرت هاینەر، سەرۆکی یانەی بایرن میونشن لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی ڤیرتز گوتی:’ئاگادارکراینەوە فلۆریان ڤیرتز دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات، نازانم دۆخەکەشی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن چی بەسەر دێت’.

لەلایەکی دیکەوە ماتیۆ مۆرێتۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول و بایەر لیڤەرکوزن لەبارەی رێککەوتنی هەردوولیان لەبارەی ڤیرتز لەگفتوگۆدان و قسە لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی یاریزانە 22 ساڵانەکە دەکەن، کە ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بڕیاری خۆیداوە و چاوەڕێی رێککەوتنی هەردوو یانەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، نرخی گرێبەستەکەی ڤیرتز دەگاتە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە ئەڵمانییە 140 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button