
یاریگا –
محەممەد سەڵاح ئەستێرەی میسری، یاریزانی یانەی لیڤەرپوول،بە فەرمی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی 2024-2025ـی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ ئاشکرایکرد، سەڵاح خەڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وەرزه‌ی بەدەستهێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ئاستە بەرزەی لەگەڵ لیڤەرپوول پێشكه‌شی كرد.
سەڵاح خەڵاتەکەی بەدەستهێنا كاتێك له‌گه‌ڵ هه‌شت یاریزان له ركابه‌ریدابوو، كه ئه‌وانیش ڤێرجیل ڤان دایک و ڕایان گراڤنبێرچ و مۆرگان گیبس وایت و ئەلێکساندەر ئیزاک و برایان مبیومۆ و دیکلان ڕایس و کریس وودیان بوون.
It had to be him…
Mohamed Salah is your @EASPORTSFC Player of the Season 🏆@LFC | @MoSalah pic.twitter.com/pY8pEjCruq
— Premier League (@premierleague) May 24, 2025
سەڵاح کۆتایی به باڵاده‌ستی یاریزانه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی هێنا كه پێنج وه‌رز له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و خه‌ڵاته‌یان به‌ده‌ستهێنابوو.
یاریزانه میسڕیه‌كه وەرزێکی ناوازەی بەسەر برد، له‌گه‌ڵ لیڤەرپوڵ دووه‌م نازناوی پرێمه‌رلیگی بردە و ئه‌ستێره میسرییه که 28 گۆڵی تۆمار کردووه و 18 ئه‌سێستیشی هه‌یه.
لەم وه‌رزه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی تۆماركردووه له‌یه‌ك وه‌رز به‌شداری له 46 گۆڵ كردووه، تەنها یەک گۆڵ لەدوای ژمارەی پێوانەیی ئالان شیرەر و ئەندرۆ کۆلەوە دێت، کە هەردووکیان لە 42 یاریدا گەیشتنە 47 گۆڵ.
ئەم وەرزە ئەستێرە میسرییەکە بووە خاوەنی زۆرترین گۆڵ كه یاریزانێكی بیانی له پرێمه‌رلیگ تۆماربی بكات و گۆڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆی تێپەڕاند.