ئیسپانیاگرنگترین

کار بە یاسایەکی نوێی لالیگا لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا و یامال دەکرێت

رۆژنامەی مارکا وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا کێشەی لە دەستنیشانکردنی مووچەی بەرزی بۆ یاریزانان هەیە.

قەیرانەکانی دارایی بارسێلۆنا بە تەواوی چارەسەر نەکراون، بەڵام ئەوەی خاڵی ئەرێنییە، بارسێلۆنا دەتوانێت بە یاسای 1:1 کارەکانی بکات.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا یاسایەکی نوێی دەرکردووە و بە تەواوی لە بەرژەوەندی بارسێلۆنایە، تاوەکو بە یاسایی مووچەی لامین یامال، ئەستێرەی یەکەمی یانەکە زیاد بکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، یاسایە نوێیەکە لە بەرژەوەندی بارسێلۆنایە، چونکە دەتوانێت بەبێ سەیرکردنی سنووری مووچەی کۆی تیمەکە، گرێبەستی یامال نوێبکاتەوە.

یاسا نوێیەکە لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو پەسندکراوە و بەگوێرەی یاسایەکە، یانەکان دەتوانن گرێبەستی یاریزانێک بە مووچەی بەرز نوێبکەنەوە بە مەرجێک، یاریزانەکە تەمەنی لە 24 ساڵ کەمتر بێت و بەلانیکەمەوە، سێ وەرز یاریی لە یانەکە کردبێت.

بەگوێرەی مەرجەکەی لالیگا بێت، ئەوا یاساکە بە تەواوی دۆخی ئێستا یامال دەگرێتەوە و بارسێلۆنا کێشەی لە پێدانی مووچەیەکی بەرز نابێت.

چۆن کار بە یاسایەکە دەکرێت؟

لالیگا وەکو قەرزێک سنووری مووچەی یاریزانەکە بەرزدەکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی یانەکە هاوسەنگی دارایی لە وەرزەکە بەدیبهێنێت، ئەگەرنا لە وەرزی دواتردا، گۆڕانکاری لە سنووری مووچەی تەواوی یاریزانانی یانەکەدا دەکرێت.

بەگوێرەی یاساکەبێت، یانەکان دەتوانن 4%ی سنووری رێژەی مووچەی یاریزانانن ببڕن، لە دۆخی نائاساییشدا دەکرێ رێژەکە بگاتە 8%، ئەمەش کارئاسانییەکی زۆر بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی یامال دەکات، چونکە ئێستا یامال گرنگترین یاریزانی یانەکەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button