ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دوا بڕیار لەبارەی گارناچۆ دەدات

گۆڕانکاری گەورە لە ئۆڵدترافۆرد دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

دۆخی یاریزانانی مانچێستەر یونایتد تەواو ناجێگیرە و پێشبینی گۆڕانکاری گەورە لە ئۆڵدترافۆرد دەکرێت.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە بڕوای دەستبەرداربوون لە تواناکانی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، ئەمەش دوای دۆڕاندنی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ.

بەگوێرەی تۆڕە ئەمریکییەکە، گارناچۆ لە یانەکەی نیگەرانە، بە تایبەت دوای بەشداریپێکردنی بۆ ماوەی تەنیا 20 خوولەک لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، هەربۆیە بە یانەکەی راگەیاندووە، بیر لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بکاتەوە.

گارناچۆ لە شێوازی بەڕێوەبەردنی ئامۆریم نیگەرانە و نازانێت بۆچی بەم پێکهاتەیە یارییکردووە.

مان یونایتد ئامادەیە ئۆفەرەکان هەڵبسەنگێنێت و ئاسانکاری بۆ چوونە دەرەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بکات. لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، ناپۆلی و چێڵسی ئۆفەری فەرمییان بۆ گواستنەوەی گارناچۆ پێشکەشکرد، بەڵام لە کۆتایی یاریزانەکە لە ئۆڵدترافۆرد مایەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە گارناچۆ روونیکردووەتەوە؛

پێشبینی گەیشتنی ئۆفەری فەرمی لەلایەن یانەکانی پرێمەرلیگ و سعوودیە دەکەین.

مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە دەستبەرداری هەریەکە لە جەیدن سانچۆ، مارکوس راشفۆرد و ئانتۆنی بێت.

گارناچۆ لە کۆی 57 یاریی ئەم وەرزەدا تەنیا 11 گۆڵی کردووە و لە ساڵی 2022 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button