
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی ئەم وەرزەی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسیداد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال سۆسیداد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی لالیگا.
پڕۆفایلی یاری

ریال مەدرید لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و وەرزێكی سفر نازناوی بەڕێكرد.
یانە شاهانەكە دوێنێ بەفەرمی ماڵئاوایی لە كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەكەی كرد و هەروەها لوكا مۆدریچ رۆیشتنی خۆی لە كۆتایی وەرز راگەیاند.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە 37 یاریی 25 بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و 6 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 81 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا ریال سۆسیداد لە 37 یاریی 13 یاریی براوە بووە حەوت یاریی یەكسان بووە و 17 یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ریزبەندی یازدەی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بەبێ جود بێڵینگهام، رۆدریگۆ، رودیگەر، ئێندریک، كاماڤینگا، مێندی، میلیتاو، كارڤاخال و ئالابا رووبەرووی سۆسیداد دەبێتەوە.
سۆسیداد بە بێ ئۆسكارسن رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤازكێز، ئاسێنسیۆ، چوامینی، گارسیا
سێبایۆس، مۆدریچ، گولەر، ڤاڵڤێردی
براهیم دیاز ، ئێمباپێ