عێراقکوردستان

دهۆک بەبێ راهێنەر رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە

ئیبراهیم غازی گەڕایەوە مەشقە کۆمەڵەکانی دهۆک

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی بەهێزدا، دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری شوڕتە دەکات و یارییەکەش بەبێ راهێنەری سەرەکی دەکات.

لە یەکێک لە یارییە دواخراوەکانی دهۆک، لە گەڕی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کاتژمێر 7ـی ئێوارە دهۆک میوانداری شوڕتە دەکات، دوای رۆشتنی مەسعود میراڵی راهێنەر بۆ ئەم یارییە بارژەنگ بابەکر راهێنەری توانای جەستەیی ئەرکی بەرێوەبردنی تیمەکە وەردەگرێت بە هاوکاری خالید موشیری سەرپەرشتیاری تیپەکە.

دوای دابڕانی بۆ ماوەیەک جارێکی دیکە ئیبراهیم غازی هێرشبەری دهۆک پەیوەندی بە مەشقەکانی تیپەکەی کردەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە سەر بەشداریکردنی نەدراوە، محەمەد سەعید بەهۆی پێکانەوە یاریی ناکات، ماسیس ئارتینی بەرگریکاریش چەند رۆژێکە مەشقە بەکۆمەڵەکان لەگەڵ تیپەکەی دەکات بەڵام لە رووی توانای جەستەییەوە تەواو ئامادەنیە، بریاری بەشداریکردنی بۆ راهێنەر دەگەڕێتەوە.

دهۆک و شوڕتە 22 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک لە چوار یارییدا براوە بووە و شوڕتە 10 یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە هەشت یارییشدا یەکسان بوونە، دهۆک 21 گۆڵی کردووە و شوڕتەش 43 گۆڵی تۆمار کردووە، لە قۆناخی یەکەم هەر دوو یانە لە یاریگای شەعب بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

لە 29 یارییدا دهۆک 51 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەم دێت، گەڕی داهاتووش لە کلاسیکۆی کوردستان رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە، شوڕتە 74 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button