ئیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی ڤایادۆلید شەڕەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلاییکردەوە و رۆناڵدۆیان ناچار بە بڕیارێک کرد

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال ڤایادۆلید لێنەگەڕان ناڕەزایەتی و گردبوونەوەکانیان لە دژی رۆناڵدۆ نازاریۆی سەرۆکی یانەکە بەهەدەر نەچوو و، لەکۆتاییدا ناوبراویان ناچار بە بڕیارە چارەنووسسازەکە کرد.

ئەنجامە کارەساتبارەکانی ڤایادۆلید لەم وەرزەدا کە تا هەفتەی 37 تەنها 16 خاڵیان کۆکردووەتەوە و هەرزوو دابەزینیان بۆ پلە دووی ئیسپانیا مسۆگەر کرد، وای لە هاندەرانی یانەکە کرد چەندین هەڵوێستی جۆراوجۆر بگرنە بەر بۆ لەسەرکارلابردنی رۆناڵدۆ بەوەی ناتوانێت یانەکە بەڕێوەببات. دیاریترین ئەو هەڵوێستانەش، لە یارییەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە 3ی ئەم مانگە کاتێک 60 هەزار 500 یۆرۆیی ساختەیان فڕێداوە نێو یاریگاکە وەک توانجێک لە سەرۆکەکەیان و داوای رۆشتنیان لێکرد بە دروشمی “گەر رۆناڵدۆ پارەی دەوێ، ئێمە بۆی دابین دەکەین و با بڕوات”

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، رۆناڵدۆ ناچار بووە بڕیاری فرۆشتنی یانەکە بدات و نرخی 54.2 ملیۆن دۆلاری خستووەتەسەری. ئەوەش واتا نزیکەی 20 ملیۆن زیاتر لەو نرخەی کە ساڵی 2018 یانەکەی کڕیەوە.

لە درێژەی زانیارییەکانی مارکادا هاتووە کە گروپێکی وەبەرهێنی ئەمریکی لەژێر سەرپەرشتی گابریێل سۆلارێس ڤایادۆلید دەکڕێتەوە.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button