ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ چێڵسی لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەڕازیلی نزیکدەبێتەوە

ئۆفەرێکی گەورەی ئامادەکردووە..

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ، هێرشبەری بڕایتن پێشکەشدەکات.

رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ چێڵسی دانوستانەکانی لەگەڵ برایتۆن دەستپێکردووە و ئۆفەرێک بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە بڕایتن دەکات.

رۆژنامە بەڕازیلییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چێڵسی لەم هەفتەیە گفتوگۆکان خێراتر دەکات و دەیەوێت بەر لە دەستپێکی جامی جیهانی یانەکان گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە واژۆ بکات.

هێرشبەرە 23 ساڵانییەکە لەلایەن فێرناندۆ دینیز و دۆریڤاڵ جونیۆرەوە دەرفەتی پۆشینی درێسی بەڕازیلی بۆ پێدرا، بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر و پاراگوای لە لیستی سەرەتایی کارلۆ ئانچێلۆتی دەبێت.

پێدرۆ لەم وەرزە لەگەڵ بڕایتن لە 30 یاریی بەشداریی 17 گۆڵی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی دروستکردووە، بەربژێرە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ژێر 23 ساڵانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

جواو لە یەکەم رۆژی 2020 فلومێنێنزی بەڕازیلی جێهێشت و بەبڕی 11.50 ملین یۆرۆ پەیوەندی بە واتفۆرد کرد، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا یادەوەرییەکانی لەگەڵ واتفۆرد شیرین نەبوون، 109 یاریی بۆ یانەکە کرد، 24 گۆڵی کرد و 8 گۆڵی دروستکرد.

لە هاوینی واتفۆردی جێهێشت و بەبڕی 34.20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بڕایتن کرد، لەگەڵ یانە نوێیەکەی لە 70 یاریی بەشداریی 40 گۆڵی کردووە، 30 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button