
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید رۆیشتنی کارلۆ ئانچێلۆتی لەکۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.
ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی گەیشتوینەتە رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی و یانەکەمان سوپاس و سۆزی خۆی بۆ یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانی ریال مەدرید و تۆپی پێی جیهان دەردەبڕێت.
Comunicado Oficial: Ancelotti#RealMadrid | #GraciasCarlo
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 23, 2025
سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین قۆناخەکانی مێژووی 123 ساڵەنی یانەکە دادەنرێت و ئەو راهێنەرەیە کە زۆرترین نازناوی بۆ تیپەکەمان بەدەستهێناوە. 3 چامپیۆنزلیگ، 3 جامی جیهانی یانەکان، 3 جامی سوپەری ئەوروپا، 2 نازناوی لالیگا، 2 نازناوی جامی شا و 2 جامی سوپەری ئیسپانیا و بە گشتی 15 نازناو لە ماوەی ئەو شەش وەرزەی لەگەڵ یانەکەمان بووە بەدەستهێناوە.
پەیامی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ ماڵاوایی کارلۆ ئانچێلۆتی؛
کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ هەمیشە بەشێکە لە خێزانە گەورەکەی ریال مەدرید، شانازی دەکەین کە چێژمان لە راهێنەرێک وەرگرتووە یارمەتیدەرمان بووە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زۆر و هەروەها نوێنەرایەتی بەهاکانی یانەکەمانی کردووە بە شێوەیەکی نموونەیی.
سبەی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مەدرید لە کۆتا یاریی ئەم وەرزە میوانداری ریال سۆسیداد دەکات و یانەکە لە بێرنابیۆ رێوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ ئانچێلۆتی رێکدەخات.
هاوکات بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا یەکشەممە راهێنەرە ئیتاڵییەکە گەشتی بەڕازیل دەکات و لەگەڵ سامبا دەستبەکار دەبێت.
فەرمی؛ کارلۆ ئانچێلۆتی وەک راهێنەری نوێی بەڕازیل دەستنیشانکرا