ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سڵۆت؛ ئاڕنۆڵد یەکەم دیاریی من دەبێت بۆ چابی ئاڵۆنسۆ

گرێبەستێکی دیکەی مەدریدییەکان..

Yariga App

یاریگا –

ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول پەیوەندی کردنی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بە ریال مەدرید پشتڕاستدەکاتەوە.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی کریستاڵ پاڵاس ئاشکرایکرد ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.

نازانم ئاڕنۆڵد بەشداریی کۆتا یاریی وەرزەکە دەکات یاخود نا، بەڵام بەهەرشێوەیەک بێت ئەو ماڵاوایی دەکات، کەوایە با وازی لێ بهێنین “هاندەران” رەنگە یەکەم دیاریی من بێت بۆ چابی ئاڵۆنسۆ.

هاوکات بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، ریال مەدرید لەم هەفتەیە گرێبەستی چابی ئاڵۆنسۆ وەک راهێنەری نوێی یانەکە و گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدیش وەک بەرگریکاری نوێی تیپەکە رادەگەیەنێت.

لە 5ـی ئایار ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەفەرمی ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول کرد و چارەنووسی خۆی یەکلاکردەوە، رایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە ئانفێڵد دەکات.

فەرمی؛ ئالێکساندەر ئارنۆڵد ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول کرد و چارەنووسی خۆی یەکلاییکردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button