ئینگلتەراگرنگترین

پێشهاتێکی ئێجگار سەیر؛ سەرجەم یاریزانانی مان یونایتد بۆ فرۆشتن!

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتێکی ئێجگار سەیر رووی لە مانجێستەر یونایتد کردووە و مێدیاکانی ئینگلتەرا بەبایەخەوە بڵاویانکردووەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەن کە هەر ئەو دەزگایەش هەواڵەکەی وروژاندووە، دوای لەدەستدانی فیناڵی یۆرۆپالیگ و کۆتاییهێنان بە خراپترین وەرز لە مێژووی یانەکەدا، سەرجەم یاریزانەکانی شەیتانە سوورەکان خراونەتە لیستەوە بۆ فرۆشتن.

رۆژنامەی ئیکسپرێسی ئینگلیزیش لە ناوەرۆکەکەیدا نووسیویەتی کە ئەم هاوینە ئۆفەری دڵخواز بۆ هەر یاریزانێکیان بێتەپێشەوە، ئەوا گوێی لێدەگرن ئەگەر تەنانەت بۆ بڕونۆ فێرناندێشی کاپتنیشیان بێت.

بێبەشبوونی مان یونایتد لە هیچکام لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی وەرزی داهاتووی ئەوروپا زیانێکی دارایی بەرچاو بۆ یانەکە دەهێنێت، وەک سکای سپۆرتس لە رووماڵەکانیدا بە 100 ملیۆن پاوەند مەزەندەی کرد. ئەوە لەکاتێکدایە زۆرینەی یاریزانەکانی ئەو یانەیە لەوانە کاسیمیرۆ، فێرناندێش، هاری ماگوایەر، لوک شاو و هەندێکیتر کە ئێستا راشفۆرد، سانچۆ و ئانتۆنیش بەخواستن نێردراونەتە دەرەوە، خاوەنی مووچەی زۆر بەرزن.

 

مان یونایتد لەژێر سەرپەرشتی روبن ئامۆریمدا پلانی پرۆژەیەکی درێژخایەنیان هەیە بۆ بونیاتنانەوەی پەیکەری تیمەکە. بۆ ئەو مەبەستەش ماتیوس کونیای بەڕازیلی و یانەی ووڵڤزی ئینگلیزی یەکەمین گرێبەستیان دەبێت کە چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی رابگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button