ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تێن هاخ رەزامەندی پیشاندا بۆ وەرگرتنی پۆستی یانەیەکی بۆندسلیگا

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ دەرفەتێکی زێڕینی بۆ هاتەپێشەوە بۆ راهێنەرایەتیکردن لە چوارچێوەی یەکێک لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا، بەڵکوو چامپیۆنزلیگیش.

تێن هاخی هۆڵەندی ماوەی 13 ساڵە وەک راهێنەری پیشەگەر کاردەکات و یەکەمین ئەزموونیشی لە 2012-2013 لەگەڵ یانەی گۆ ئەهێد ئیگڵزی وڵاتەکەی بوو. دواتر یانەی ئوترێخت و ئایاکسیش تاقیکردەوە بەجۆرێک لەگەڵ ئەوەی دواتریان        لەسەرئاستی ئەوروپا ناسرا پێش ئەوەی ساڵی 2022 ئەزموونەکەی بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی هۆڵەندا، کاتێک روویکردە مانچێستەر یونایتد و تا ئۆکتۆبەری پارساڵ لەو یانەیە مایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، تێن هاخ پۆستی راهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکۆزن وەردەگرێت.

دوای ئەوەی جابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی یارییەکانی بۆندسلیگا ماڵئاوایی یەکجاریی لە هاندەرانی لیڤەرکۆزن کرد بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە، یانە ئەڵمانییەکە هەرزوو کەوتنەخۆ بۆ دۆزینەوەی راهێنەرێکی بەئەزموون بەتایبەت کە یانەکەیان وەرزی داهاتووش بەشداریی لە چامپیۆنزیلیگ دەکات، هەربۆیە لەو راهێنەرە هۆڵەندیە چوونەپێشەوە.

رۆمانۆ زانیویەتی کە دوای گفتوگۆکانی لایەنی ئەڵمانی و تێن هاخ پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە بەتایبەت سەرەتای ئەم هەفتەیە کە گفتوگۆکانیان راستەوخۆ بوو. ناوبراو ئامادەیی تەواوەتی خۆی بۆ پیشانداون بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

کەشوهەوای ئەڵمانیا بۆ تێن هاخ نامۆ و نوێ نابێت، بەوپێیەی پێشتر و لە ساڵی 2013 تا 2015 سەرپەرشتی تیمی دووەم بایرن ،میونشنی کرد و توانیشی بیانکات بە پاڵەوانی یانەکانی هەرێمی باڤاریا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button