
یاریگا –
نوێترین هەڵوێستی مانچێستەر یونایتد لەبارەی روبن ئامۆریم ئاشکراکرا بەتایبەت دوای دۆڕاندنی فیناڵی یوۆرۆپالیگ.
شەوی رابردوو مان یونایتد لەسەردەستی ئامۆریم درێژەی دا بە ئەنجامە وێرانەکانی ئەم وەرزەیان کاتێک لە فیناڵی ئەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە 0-1 بە یانەی تۆتنهام دۆڕا. لەولاشەوە لە پرێمەرلیگ لە ریزبەندی 16ی پرێمەرلیگ دێن وەک یەکێک لە هەرە خراپترین پلەکانیان لە مێژووی ئەو خولە. ئەوەش دەنگۆی دوورخستنەوەی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەی بەهێزترکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی مان یو پلانیان هێشتا هێشتنەوەی ئامۆریمە بۆ بەردەوامبوون لە بونیاتنانەوەی ریزەکانی یانەکە، لەو پێناوەشدا پستگیریی تەواوی دەکەن.
رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە بۆ ئەو پرۆژەیە، ماتیوس کونیا وەک یەکەمین گرێبەست دادەنرێت کە چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی وۆڵڤز بەرەو ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێت.
ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە نووسیویەتی کە بیرکردنەوەی ئێستای مان یونایتد لەبارەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ بەجۆرێکە، ئەگەر ئەم هاوینە ئۆفەری دڵخوازیان پێشکەش بکرێت ئەوا دەیفرۆشن. بەوەش دەتوانن پارەی کونیای بەڕازیلی دەستبخەن.