ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە فەرمی گرێبەستی رافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی تاوەكو 2028 نوێكردەوە.

رافینیا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی لیدز یونایتدەوە بە بەهای 58 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی پێشووی لە ساڵی 2027 بەسەردەچوو.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی رافینیای تاوەكو 2028 راگەیاند.

بارسێلۆنا موچەی رافینیای بەرزكردووەتەوە و لە ترسی یانەکانی سعوودیەش، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکاتە یەک ملیار یۆرۆ.

رافینیا یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئەم وەرزە و لەگەڵ هانزی فلیک، ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکردووە. ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ لامین یامال، بە کاریگەرترینی ئەم وەرزە هەژمار دەکرێن.

لەم وەرزەدا رافینیا لە کۆی 56 یاریدا 34 گۆڵ و 22 ئەسیستی هەبووە. لەگەڵ بارسا نازناوەکانی لالیگا، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button