بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هیلال ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی برۆنۆ فێرناندیس ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەستپێكردووە.

بڕۆنۆ لە گواستنەوەكانی زستانەی 2020لە ریزەكانی سپۆرتینگەوە بە بەهای 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، یانەی هیلالی سعوودی ئارەزووی گواستنەوەی بڕۆنۆ فێرناندێس كاپتنی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەكات.

هیلال بەشداری یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان دەكات و دەیەوێت پێش دەستپێكردنی پاڵەوانییەتیەكە ریزەكانی بە ئەستێرەی گەورە رێكبخاتەوە.

مانچێستەر یونایتد وەرزێكی كارەساتباری بەڕێكرد و نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و لە پلەی شازدەیەم كۆتایی بەم وەرزەی پرێمەرلیگ هێنا.

بڕۆنۆ لەم وەرزەدا بەشداری 56 یاریی كرد و توانی 19 گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button