
یاریگا –
یوێفا بە فەرمی باشترین پێكهاتەی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگی ئاشكراكرد.
شەوی رابردوو یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ لە نێوان مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام لە یاریگای سان مامێس لە بیلباو بەڕێوەچوو، بە تاكە گۆڵێک تۆتنهام توانی یارییەكە بباتەوە و نازناوی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگی بەدەستهێنا.
كریستیان رۆمێرۆ بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ و رەیان شێركی بە باشترین یاریزانی لاوی یۆرۆپالیگ دەستنیشانكران.
👕✨ The UEFA Technical Observer Group has selected its 2024/25 UEFA Europa League Team of the Season…#UEL | @UEFA pic.twitter.com/lSCJXad6T9
— UEFA Europa League (@EuropaLeague) May 22, 2025
باشترین پێكهاتەی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ:
گۆڵپارێز: ڤیكاریۆ
هێڵی بەرگری: پۆرۆ، رۆمێرۆ، كۆخ، بۆركان
هێڵی ناوەند: بێرگ، برۆنۆ، كاسێمیرۆ
هێڵی هێرشبردن: شێركی، سۆلانكی، ویلیامس