ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ چارەنووسی مۆدریچ لە ریال مەدرید یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ بەفەرمی ریزەکانی ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.

یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، رۆیشتنی لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی لە یانەکەی راگەیاندووە، کە ساڵی 2012 مۆدریچ لە تۆتێنهام هۆتسپێرسەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکەوە کرد.

لوکا مۆدریچ پەیامێکی ماڵئاوایی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردووەتەوە و بەفەرمی رۆیشتنی لە ریال مەدرید راگەیاندووە و نووسیویەتی :’ئەو ساتە هات کە هەرگیز حەزم نەدەکرد بێت’.

هەفتەی داهاتوو لوکا مۆدریچ دوای 13 ساڵ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەجێدەهێڵێت و ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات، رۆژی شەممە بەرامبەر ریال سۆسیداد دوایین یاریی خۆی بە درێسی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ دەکات، دواتریش بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکات، ئینجا ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بەجێدەهێڵێت.

ناوەڕاستکارە 39 ساڵانەکە کە ساڵی 2018 خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا، بە درێسی ریال مەدرید 59 یاری کردووە و 43 گۆڵ و 95 ئەسیستی کردووە و 28 نازناویشی بە درێسی لۆس بلانکۆس بەرزکردووەتەوە، کە شەشیان نازناوی چامپیۆنزلیگ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button