عێراقکوردستانگرنگترین

ئەستێرەیەکی نەورۆز بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی وەرز دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

کلاودیۆ ماڕادۆنا بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یارییەکانی نەورۆز دادەبڕێت و بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێتەوە بەڕازیل.

کالودتیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی نەورۆز ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە :’بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن دادەبڕێم و دەگەڕێمەوە بەڕازیل، مانگێک بۆ دوو مانگی دیکە باشتر دەبم، بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزتر دەگەڕێمەوە، داوای لێبوردن لە هاندەرانی نەورۆز دەکەم’.

هێرشبەرە 30 ساڵانەکەی نەورۆز لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دووەمجارە تووشی پێکان دەبێت، کە لەگەڵ یانەکەی سلێمانی لەم وەرزە بەشداریی 25 یاریی کردووە، 4 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە.

نەورۆز و زاخۆ رۆژی شەممە لە یاریگای فڕانسۆ هەریری یارییە تەواونەکراوەکەیان لە گەڕی بیست و نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق تەواو دەکەن، کە هەردوولا تاوەکو خولەکی 80 بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەو یارییە لە پێکهاتەی سەرەکی نەورۆز بوو.

نەورۆز لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی سێزدەمی خولەکە دێت و پێنج یاریی لەم وەرزەی خولەکە ماوە، لە جامی عێراقیش گەیشتووەتە قۆناخی چارەکی کۆتایی و لەو قۆناخە رووبەڕەوی زاخۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button