
شەوی رابردوو یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بووە پاڵەوانی یۆرۆلیگ پاش شکستهێنان بە مانچێستەر یونایتد.
لە کاتی دابەشکردنی مەدالیای ئاڵتوون بەسەر یاریزانان و ستافی تیمی براودا دەرکەوت کە ژمارەی مەدالیاکان کەمترن و بەشی سەرجەم یاریزانان ناکات. بەو هۆیەوە سێ یاریزان مەدالیایان پێنەدرا لە نێویاندا هیونگ میون سۆنی کاپتنی یانەکە.
یوێفا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە
بەداخێکی زۆرەوە مەدالیای پێویستمان نەبوو لەسەر سەکۆی ئاهەنگگێڕان بۆ بردنەوەی ناسناوی یۆرۆلیگ بەهۆی هەڵەیەک لە ژماردنی یاریزانانی تۆتنهام. هۆکارەکەشی ئەوەبوو ستافێکی زیاتر و هەروەها یاریزانە پێککراوەکانیش بەشداربوون پێچەوانەی ئەوەی چاوەڕواندەکرا.
دواتر لە ژووری خۆگۆڕین مەدالیاکان گەیەندرانە ئەو یاریزانانەی بەریان نەکەوتبوو لەگەڵ داوای لێبوردنێکی گەرمی ئێمە بۆ هەڵەکە.
THE FIRST TIME IN SEVENTEEN YEARS 🏆
A TROPHY FOR TOTTENHAM HOTSPUR AT LONG LAST 🤩 pic.twitter.com/nnIv54vXip
— Football on TNT Sports (@footballontnt) May 21, 2025
جگە لە سۆن، هەریەک لە کریستیان تۆمێرۆ و رۆدریگۆ بێنتانکور بەهەمان شێوە مەدالیایان لە کاتی خۆیدا وەرنەگرت و نەیانتوانی لە ئاهەنگگێڕانەکانی نێو یاریگا بە مەدالیاوە خۆشی خۆیان دەرببڕن.
جگە لە ژمارە، ساڵانێکە یاریزانان گازندەی ئەوە دەکەن مەدالیاکان رێژەیەکی کەمی ئاڵتوونیان تێدایە و وەکو جاران نەماون سەرەڕای زیادبوونی قازانجی پاڵەوانێتییەکان.
ئەم رووداوە لە خۆشییەکانی تۆتنهامی کەمنەکردەوە کە دوای 17 ساڵ بە یەکەم ناسناو شادبوونەوە، هاوکات سێهەم ناسناوی ئەورووپیش بوو لە مێژووی یانەکەدا.