نۆنێز گڵۆپی سەوز بۆ یانەیەکی گەورەی لالیگا هەڵدەکات

یاریگا –
داروین نونێزی هێرشبەری لیڤەرپوول رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید دەربڕی.
یاریزانە ئۆرۆگواییەکە وەرزێکی خراپی بەسەر برد و بە گشتی نەیتوانی قەرەبووی گواستنەوەکەی بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بەنفیکاوە بۆ لیڤەرپوول بکاتەوە. لە دوو وەرزی یەکەمیدا کۆی گشتی 33 گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام لەم وەرزەدا تەنیا توانی 7 گۆڵ لە سەردەمی ئارنێ سلۆتدا تۆمار بکات. میدیاکانی ئینگلتەرا دڵنیان لەوەی یانەکە لە گواستنەوەی هاوینەدا دەستبەرداری دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، نوێنەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید قسەیان لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە و رەزامەندیهێرشبەرەکەیان بەدەست هێناوە لەسەر هەموو مەرجە پێشنیار کراوەکان رێککەوتوون. بەڵام قورسترین بەش دانوستاندن دەبێت لەگەڵ لیڤەرپوول.
بەگوێرەی رۆژنامەی کادینا سێر، نوێنەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید قسەیان لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە و رەزامەندی ئەو یاریزانەیان بەدەست هێناوە لەسەر هەموو مەرجە پێشنیار کراوەکان و تەنانەت زانیارییەکان باس لەوە دەکەن دارواین خەریکە پلان بۆ مانەوەی لە مەدرید دادەنێت و بە دوای خانوودا دەگەڕێت. بەڵام قورسترین بەش ئێستا دانوستاندن دەبێت لەسەر گواستنەوەی یاریزانان لەگەڵ لیڤەرپوول.
🚨 𝑻𝑹𝑨𝑵𝑺𝑭𝑬𝑹 𝑹𝑼𝑴𝑶𝑼𝑹: Darwin Nunez has given the green light on a potential move to join Atletico Madrid! ✅
The clubs now need to reach an agreement 🇺🇾
✍️ @ellarguero pic.twitter.com/lI3jhy62Xt
— Anything Liverpool (@AnythingLFC_) May 21, 2025
لیڤەرپوڵ دەیەوێت زۆرترین پارە وەربگرێت بۆ ئەوەی کەمترین زیانی دارایی لە گواستنەوەی داروین بەر بکەوێت و بودجەی گواستنەوەی هاوینە زیاد بکات. لە ئەنفێڵد تاڕادەیەک ئارامن، بەو پێیەی هێرشبەرەکە ئۆفەرێکی لە سعودیەوە هەیە و ناپۆلیش کە رکابەری ئینتەرمیلان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی، بەهەمان شێوە ئارەزووی خۆیان بۆ ئەو یاریزانە نیشانداوە.