ئیتاڵیا

رۆسۆنێری درێسی وەرزی داهاتوویانی نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

ئەی سی میلان و براندی وەرزشی جیهانی PUMA، پەردەیان لەسەر درێسی یەکەمی یانەکە بۆ وەرزی 2025/2026، لادا.

دیزانی درێسە نوێیەکە لەلایەن دامەزرێنەر هێربێرت کیلپینەوە لە ساڵی 1899 داڕێژراوە، دیدگای ئەو بۆ یانەکە ئەوە بووە کە “تیمێکی شەیتانەکان” بێت، و دەڵێت “رەنگەکانمان وەک بڵێسەی ئاگر سوور و رەش دەبن بۆ ئەوەی ترس لە نەیارەکانماندا دروست بکەین”.

لەو کاتەوە هێمای شەیتان بووەتە تایبەتمەندییەکی جیاوازی یانەکە، کە لەلایەن لایەنگرانی جیهانەوە ناسێنراوە. خەونی کیلپین لە کۆتاییدا هاتە دی، دیزاینەکە بۆ 125 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

لە درێسی نوێی 2025/26 ماڵەوە، سوور و رەشی ئایکۆنی بە بڵێسەی ئاگر لە هێڵەکاندا رازاوەتەوە، کە لێکدانەوەی مۆدێرن بۆ رەگ و ریشەی مێژوویی یانەکە دەکات و بۆ یاریزانان و هاندەران بە هەمان شێوەیە.

بڕیارە یاریزانەکان درێسە نوێیەکە لە 24ی ئایار بۆ یەکەمجار بپۆشن، کاتێک ئەیسی میلان لە کۆتا یاری خولی ئیتاڵیا رووبەڕووی مۆنزا دەبێتەوە.

ئەم درێسە لە 22ی ئایارەوە لە هەموو فرۆشگا فەرمیەکانی AC Milan، لە فرۆشگاکانی PUMA، لە  و لە فرۆشگا متمانە پێکراوەکانی جیهان بەردەستە.

نرخی درێسەکان بۆ پیاوان لە 99.95 یۆرۆوە دەست پێدەکات و هەروەها دریسی ئافرەتان نرخەکەی 79.95 یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button