ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ رۆدریگۆ خۆی پێشکەشی دوو یانە دەکات

مەدرید جێدەهێڵێت..

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆس، هێرشبەری ریال مەدرید بەتەواوی خۆی یەکلاییکردووەوە و بڕیاری جێهێشتنی یانەکەیداوە.

ماڵپەڕی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، بریکاری کارەکانی رۆدریگۆ پەیوەندی بە دوو یانەی پرێمەرلیگ کردووە، دۆخی رۆدریگۆی بۆ روونکردوونەتەوە و هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ئامادەیە پەیوەندی بە پرێمەرلیگ بکات.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە پشتڕاستیکردووەتەوە، کە دەستپێشخەرییەکە لە یانەکانی پرێمەرلیگ نەبووە، بەڵکو سەرەتا رۆدریگۆ پەیوەندی کردووە و ئامادەیی خۆی بۆ یاریکردن کە پرێمەرلیگ دەربڕیووە، چونکە پرێمەرلیگ خولێکی دڵخوازی یاریزانەکەیە و دەیەوێت لەوێ یاریی بکات.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لەسەر گواستنەوەی رۆدریگۆ جددییە و بە نهێنی دەستی بە هەوڵەکانی کردووە و لە پشت پەردەوە دەستی بە گفتوگۆ کردووە، بۆ ئەوەی هێرشبەرە 24 ساڵانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی. گەرچی پرۆسەکە زەحمەتە، بەڵام ئارسیناڵ هەموو هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت رۆدریگۆ بگوازێتەوە لەندەن.

چێڵسی لەندەنی یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانە 24 ساڵانییەکە دەکات، لە رابردوودا پێپ گواردیۆلاش هەوڵی گواستنەوەی رۆدریگۆی داوە و بە تواناکانی سەرسامە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، رۆدریگۆ بڕیاریداوە سەرەتا لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ گفتوگۆ بکات، ئەگەر ئاڵۆنسۆ توانی بە مانەوە رازی بکات ئەوا لە مەدرید دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر چەکێکی سەرەکی پلانەکانی چابی نەبێت پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئاب ماڵاوایی بکات.

بەهای رۆدریگۆ لە بۆڕسەی یاریزانان 100 ملیۆن یۆرۆیە، ریال مەدریدیش بۆ تەواوکردنی گرێبەستە نوێیەکانی پێویستی بە پارەیە، بۆیە پەیوەندییەکی ئینگلیزەکان دەکرێت رۆدریگۆ بەرەو ئینگڵتەڕا بگوازێتەوە.

پێشهاتی نوێ؛ نوێترین زانیاری لەبارەی چوونی رۆدریگۆ بۆ ئارسیناڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button