
یاریگا –
ئه‌و هێرشبه‌ری یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن یانه‌ی هیلال ده‌یه‌وێت به‌گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
یۆكێرێش هێرشبه‌ری یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنهی پۆرتوگالی كه به رۆناڵدۆی نوێ ناوزه‌د ده‌كرێت، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا به چڕی كێبركێ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بكه‌ن.
بەپێی گوتەی رۆژنامەنووسی وەرزشی سوڵتان ئەلعوتەیبی، كارگێری یانه‌ی هیلال یۆكێرێش وەک یەکێک لە بژاردەکانیان دەستنیشانکردووە، ده‌یانه‌وێت بۆ مۆندیالی یانه‌كان ئه‌م یاریزانه درێسی یانه‌كه بپۆشێت.
Gyokeres a fazer o segundo dos 🦁
O Sporting cada vez mais próximo do título! 👏#sporttvportugal #LIGAnaSPORTTV #LigaPortugalBetclic #Sporting #VitóriaSC #betanolp pic.twitter.com/JMzerCfnoM
— sport tv (@sporttvportugal) May 17, 2025
كه‌ناڵی سپۆرت تیڤی پۆرتوگالی ئاشكرایكردووه، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یۆكێرێش به‌بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ رێكه‌وتنی كردووه، به‌ڵام هاتنه پێشه‌وه‌ی یانه‌ی هیلال، له‌وانه‌یه گواستنه‌وه‌كه له ئارسیناڵ قورس بكات، چونكه یانه‌ی هیلال ئاماده‌یه بڕی 100 میلۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ته‌رخان بكات.
جگه له ئارسیناڵ یانه‌كانی بارسێڵۆنا و ریال مه‌درید و چێلسی و بایرن میونش و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه ده‌ده‌ن.