ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ئامانجی یەکەمی مێرکاتۆی هاوینەی دەستنیشانکردووە

بەهای ئەستێرەکەی پرێمەرلیگ دەگاتە 85 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت بارسێلۆنا هاوینێکی زۆر گەرم لە مێرکاتۆ بەڕێبکات و لە ئێستاوە بەشە جیاوازەکانی یانەکە کار لەسەر پێشنیازەکان دەکەن.

دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا ئامانجی سەرەکی مێرکاتۆی هاوینەی دەستنیشانکردووە و لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆک و هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە لەسەر گواستنەوەکە رێککەوتوون.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا خۆی یەکلاییکردووەتەوە و دەیەوێت لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول بگوازێتەوە. رێدز بەهای دیازی بە 85 ملیۆن یۆرۆ دیارییکردووە و دەستبەرداربوون لە تواناکانی لە ئانفیڵد، بابەتێکی ئەستەم نییە.

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا لەڕووی داراییەوە خۆی یەکلایینەکردووەتەوە، کە چۆن دەتوانێت لەگەڵ لیڤەرپوول بگاتە رێککەوتن، چونکە یانە ئینگلیزییەکەش خۆی بۆ گواستنەوەی گەورە ئامادەکردووە و پێویستی بە پارەیە.

پێدەچێت بارسێلۆنا لە کارکردن بە یاسای 1:1 بەردەوام بێت، هەرچەندە لە کۆتایی ئەم وەرزە لالیگا جارێکی دیکە سنووری خەرجی دارایی یانەکان بۆ پەیوەستبوون بە یاریی خاوێن بڵاودەکاتەوە.

بارسا کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی رافینیا دەکاتەوە و لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکە، لەلایەکی دیکەوە هەموو هەوڵێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی لامین یامال و فرێنکی دی یۆنگ خستووەتەگەڕ، چونکە یانەکە پێی وایە، ئەم سێ یاریزانە ستوونی یانەکەن.

لە ماوەی رابردوو، لیڤەرپوول گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە دەستپێکردووە، ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی تاوەکو هاوینی ساڵی 2029، چونکە گرێبەستی ئێستای لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت. بەڵام دیاز تاوەکو ئێستا وەڵامی ئۆفەرەکەی نەداوەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، دیاز پڕۆسەی وەڵامدانەوەی ئۆفەری لیڤەرپوول بۆ کۆتایی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو دواخستووە، چونکە دەیەوێت بزانێت هەنگاوی داهاتووی بارسێلۆنا چیدەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button