
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد یۆرۆپالیگیشی لەدەستدا کە تاکە خەونی روبن ئامۆریم و تیمەکەی بوو بۆ لەبیربردنەوەی وەرزە وێرانەکەیان لە پرێمەرلیگ.
مان یو لە فیناڵی یۆرۆپالیگ لەنێو یاریگای سان مامێسی ئیسپانیا 1-0 بە تۆتنهام دۆڕا.
ئەوە دۆڕانی ژمارە 20ی شەیتانە سوورەکان بوو لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا لەسەردەستی دوو راهێنەر؛ سەرەتای وەرز ئێریک تێن هاخ و لەوەتەی نۆڤێمبەری ساڵی رابردووش روبن ئامۆریم.
بەگوێرەی زانیارییەکان تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، شکستەکەی بەرامبەر تۆتنهام زۆرترین ژمارە دۆڕانە بۆ مان یونایتد لەوەتەی وەرزی 1972/1973 کە بە 22 دۆڕان لە خولی نایاب دابەزینە پلەی خوارتر.
20 – Manchester United have suffered their 20th defeat in all competitions this season; their most in a campaign since losing 22 in 1973-74, when they were relegated from the top-flight. Humbling. #UELfinal pic.twitter.com/akdascZdNU
— OptaJoe (@OptaJoe) May 21, 2025
لە بەرامبەردا سپێرز شەوێکی مێژوویی نووسیەوە کاتێک توانی بەو بردنەوەیە لەلایەک کۆتایی بە 17 ساڵەی بێ نازناویی بهێنێ، لەلایەکی دیکەش راستەوخۆ گەیشتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ئەگەرچی لە پرێمەرلیگ خاوەنی پلەی 17ی خولەکەیە.