عێراقکوردستان

موسڵ ریزبەندی یەکەمی لە دەستدا و دێڕبی کوردستانیش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات

ئەمانەی بەغدا تووشی چوارەم شکست بوو

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە موسڵ نەیتوانی سەرکەوێت و ئەمجارەیان ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی عێڕاقیشی لە دەستدا.

لە گەڕی 31ـی خولی نایابی عێڕاق، موسڵ لە یاریگای ئاکرێ 1 _ 1 لەگەڵ جۆلان یەکسان بوو، چوارەم یارییە لەسەر یەک موسڵ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و ئەمجارەیان ریزبەندی یەکەمی بۆ غەڕاف چۆڵ کرد، موسڵ 55 خاڵی هەیە لە ریزبەندی دووەمە و جۆلان بە 50 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولەکە دێت.

دێڕبی کوردستان لە خولی نایابی عێڕاق لە نێوان گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بە وەرگرتنی یەک خاڵ گازی باکوور پلەیەک هاتە پێشەوەی ریزبەندی و بە 35 خاڵ لە ریزبەندی 16 دێت، گەڕی داهاتوو لە ئەرکێکی قوڕسدا رووبەڕووی کازمیە دەبێتەوە.

پێشمەرگەی سلێمانی 10ـەیەم یارییە بە راهێنەرایەتی ئەرسەلان جەلال تووشی شکست نەهاتووە، پێسمەرگە بە 40 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمە و گەڕی داهاتوو لە یاریگای فەرماندەیی لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی موسڵ دەبێتەوە.

ئەمانەی بەغدا بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و بۆ چوارەم یاریی لە سەریەک تووشی شکست بوو، ئەمانە لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 0 بە کازمیە دۆڕا، وێڕای ئەنجامە خراپەکان ئەمانە 52 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی سێیەمی خولی نایابی عێڕاق دێت، گەڕی داهاتووش میوانداری سناعات کارەبایی خاوەن ریزبەندی کۆتایی خولەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button