
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی ئێندریک یاریزانی بەڕازیلی یانەكەی راگەیاند.
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس:
دوای ئەو پشكنینانەی ئەمڕۆ لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە بۆ ئێندریك كرا، دەركەوت لە رانی قاچی راستی تووشی پێكان بوو.
Parte médico de Endrick.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 21, 2025
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ئێندریک بەهۆی پێكانەكەیەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و بەشداری یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان ناكات.
ئێندریک دوازدەیەم یاریزانی ریال مەدریدە كە ئێستا پێكانیان هەیە و ناتوانن بەشداری یارییەكانی یانەكەیان بكەن.
چوامینی، ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ، ڤازكێز، رودیگەر، كاماڤینگا، مێندی، میلیتاو، كارڤاخال، دەیڤد ئالابا، لونین و دیاز یاریزانە پێكراوەكانی ریال مەدریدن.
ئێندریک لەم وەرزەدا بەشداری 37 یاریی كردووە و حەوت گۆڵی كردووە و یەك گۆڵیشی درووست كردووە.