پێشهاتی نوێ؛ نوێترین زانیاری لەبارەی چوونی رۆدریگۆ بۆ ئارسیناڵ

یاریگا –
ئارسیناڵ بە جددی دەستی بە هەوڵەکانی کردووە، بۆ ئەوەی رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی لە ریال مەدریدەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.
فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لەسەر گواستنەوەی رۆدریگۆ جددییە و بە نهێنی دەستی بە هەوڵەکانی کردووە و لە پشت پەردەوە دەستی بە گفتوگۆ کردووە، بۆ ئەوەی هێرشبەرە 24 ساڵانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.
🚨🆕 BREAKING | Understand Arsenal are now seriously considering a transfer for #Rodrygo!
Talks have begun behind the scenes. The 24-year-old is a potential departure candidate at Real Madrid.
It’s difficult but Arsenal are currently exploring all options for a possible… pic.twitter.com/oLDL1h0xeu
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 21, 2025
پەیامنێرەکەی کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی راشیگەیاندووە، گەرچی پرۆسەکە زەحمەتە، بەڵام ئارسیناڵ هەموو هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت رۆدریگۆ بگوازێتەوە لەندەن.
رۆدریگۆ تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە، بەڵام بڕیاریداوە چیدیکە لەژێر سێبەری کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیوس جونیۆر یاریی نەکات و ریال مەدرید بەجێبهێڵێت، کە لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ چاویان لەسەریەتی و چێڵسیش هاتووەتە ریزیان.
ریال مەدرید لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە رۆدریگۆ داوای 95 ملیۆن یۆرۆ (80 ملیۆن پاوەند) دەکات، بەڵام رۆدریگۆ چاوەڕێی گەیشتنی چابی ئالۆنسۆ راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید دەکات، بۆ ئەوەی لەبارەی داهاتووی خۆی و پلانەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە گفتوگۆی لەگەڵ بکات، ئینجا بڕیاری یەکجارەکی بۆ رۆیشتنی لە ریال مەدرید بدات.
رۆدریگۆ لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، هێرشبەرە 24 ساڵانەکە لەدوای بەجێهێشتنی سانتۆسی بەڕازیلی لە ئەوروپا هەر درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە، بەڵام بەمدواییانە گلەیی لە پەراوێزخستنی هەیە، بڕوای وایە دەرفەتی پێویستی یاریکردنی پێنەدراوە، بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە دابڕاوە و ئەستەمە بە درێسی یانە مەدریدییەکە ببینینەوە.