
یاریگا –
لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری لەسەر شێوازی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2028دا.
ئەمڕۆ لیژنەکە لە شاری بیلباو کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەسەر شێوازی پاڵاوتنی یۆۆری 2028 کرد، کە بڕیارە لە 9 یاریگای بەریتانیا و ئایرلاند بە بەشداری 24 هەڵبژاردەی بکرێت.
سیستمی پاڵاوتن هاوشێوەی یۆرۆی 2024 دەبێت؛
- 12 کۆمەڵە پێکدەهێندرێت و هەر کۆمەڵەیەک چوار یان پێنج هەڵبژاردەی تێدا دەبێت.
- هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، کۆماری ئایرلاند، سکۆتلاند و وەیڵز بەشداری پاڵاوتنەکان دەکەن و بەسەر کۆمەڵەی جیاواز دابەش دەکرێن.
- پێشەنگی کۆمەڵەکان و هەشت باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم (20 هەڵبژاردە) راستەوخۆ دەگەنە یۆرۆی 2028.
- دوو شوێن بۆ وڵاتانی میواندار تەرخانکراوە، ئەگەر بە پاڵاوتنەکان سەرنەکەون، بەڵام لەبەر ئەوەی چوار هەڵبژاردەی وڵاتی میواندار بەشدارن، خاوەن باشترین دوو ئەنجام بەشداری یۆرۆی 2028 دەکەن.
- ئەو دوو کورسیەی ماوە، بە یاریی پلەی ئۆف یەکلاییدەکرێتەوە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە، لەوانەیە لە پاییزی ئەمساڵ خشتەی یارییەکانی پاڵاوتن بڵاوبکرێتەوە.
یوێفا بڕیارێکی دیکەی بۆ پاڵەوانیەتی نەیشنزلیگ دەرکرد و ژمارەی یاریزانانی بانگهێشتکراوی لە 23 بۆ 26 یاریزان زیادکردووە.