گرنگتریننەیشنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی فەڕەنسا بۆ پێش کۆتایی نەیشنزلیگ بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی فەڕەنسا بۆ پێش کۆتایی نەیشنزلیگ بڵاوکرایەوە، کە سەرەتای مانگی داهاتوو رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە، ئەگەر بگاتە یاریی کۆتاییش رووبەڕووی پۆرتوگال یان ئەڵمانیا دەبێتەوە.

هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ، دیزیری دۆوێ، مارکۆس تورام، عوسمان دێمبێلێ و ئۆریلیەن چوامینی لە دیارترین یاریزانە بانگهێشتکراوەکانن، بەڵام ویلیام سالیبا و ئێدواردۆ کاماڤینگا و ژوول کۆندێ بانگهێشت نەکراون.

هەریەکە لە پیێر کالولو بەرگریکاری یوڤێنتۆس و رەیان شەرقی هێرشبەری لیۆن بۆیەکەمجار لەلایەن دیدیێ دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بانگهێشت کراون، لویک باڵدی، لوکاس هێرناندێز، مالۆ گوستۆ و کلیمێنت لێنگلێت جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە ریزی کەلەشێرەکان و بانگهێشتکراونەتەوە.

رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو لە قۆناخی پێش کۆتایی نەیشنزلیگ، فەڕەنسا و ئیسپانیا رووبەڕوو دەبنەوە و براوەی ئەو یارییە دەگاتە یاریی کۆتایی، رۆژی 8ـی هەمان مانگ لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاریی پۆرتوگال و ئەڵمانیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button