
یاریگا –
لێژنەی پێداچوونەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بانگهێشتی مەسعود میڕال دەکات یەکشەممە لە بەغدا ئامادە بێت.
لێژنەی پێداچوونەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی مەسعود میرال راهێنەری یانەی دهۆک کردووە، بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە (25/05/2025) کاتژمێر 11:00ـی بەیانی سەردانی بەغدا بکات و لە بەردەم لێژنەکە وەڵامی چەند پرسیارێکی لێژنەکە بداتەوە.
لێژنەی پێداچوونەوە جگە لە مەسعود میڕال، داوای لە سەگڤان محەمەد ئەمین هەماهەنگیکاری ئەمنی یاریی دهۆک و تەڵەبە کردووە، لە هەمان کاتدا لە بەغدا لە بەردەم لێژنەکە لەبارەی رووداوەکانی یارییەکە ئامادە بێت.
دوێنێ سێشەممە، مەسعود میڕال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ماڵئاوایی لە یانەی دهۆک کرد و رۆیشتنی لە یانەکە دووپاتکردەوە، بەڵام هێشتا لە شاری دهۆک ماوە و لە عێراق نەڕۆیشتووە.
رۆژی شەممەی رابردوو دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق 1-0 لە تەڵەبەی بردەوە، کە لەو یارییە مەسعود میڕال بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق فرۆشراوە؟ زەوڕا داوای لێکۆڵینەوە دەکات و دهۆکیش روونکردنەوە دەدات