ئەڵتراسەکانی میلان بە پلانێک بەنیازی شەرمەزارکردنی یاریزانەکانی یانەکەیانن

هاندەر ئەڵتراسەکانی ئەیسی میلان بەنیازن پڕۆتستۆی یاریزانەکانیان بکەن لە رێگەی بەرنامەیەک بۆ یاری کۆتایی وەرز بەرامبەر مۆنزا.
لە هەفتەی 37دا ئەوە یەکلابووەوە رۆسۆنێری بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی ناکات و رۆژی شەممەش کۆتا یاری وەرز بەرامبەر مۆنزا ئەنجام دەدات. لە لێدوانێکدا بۆ کاڵچیۆ مێرکاتۆ ئەڵتراسەکان رایانگەیاند بە نیازن رۆژی شەممە “پێکەوە لە ناوچەی کاسا میلانەوە بەپێ بڕۆن بەرەو یاریگا دواتر لە 15 خولەکی سەرەتای یارییەکە ئامادەدەبن و بە هووتاف پەیامەکانیان دەگەیەنن پاشان یاریگا چۆڵ دەکەن و یاریزانەکان بە شەرمەزاری جێدەهێڵن.
هەر لەلێدوانەدا وتوویانە کە سەرجەم کارەکانیان بە هێمنی و بەڕێزەوە ئەنجام دەدەن بەڵام گرنگە پەیامەکەیان بە روونی بگاتە گوێی یانەکەو یاریزانەکان.
میلان لە وەرزەدا دوو جار راهێنەری گۆڕی و چەند ئەستێرەیەکیشی گواستەوە. هەرچەندە جامی سوپەری ئیتاڵیایان بردەوە بەڵام لەم دواییەدا ئاست و ئەنجامەکانی بەتەواوی دابەزین و بە هەفتەیەک بەر لە کۆتایی وەرز لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدان.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆنسێساو دوای کۆتایی وەرز دووردەخرێتەوە بەوەش لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا بۆ سێهەم جار یانەکە راهێنەر بگۆڕێت.