بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ داهاتووی یەکلاییدکاتەوە

متمانەی بە نەسڕ نەماوە..

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی و هێشبەری نەسڕی سعوودی بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.

مانگی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ ڕێککەوتنی زارەکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردبوو، بەڵام گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەستاوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی نەسڕ و کریستیانۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکە بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتبوون بەڵام لەسەر داوای کریستیانۆ گفتوگۆکان وەستێنراون.

گالێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ماڵاوایی نەسڕ لە قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، کریستیانۆ گومانی لەسەر پڕۆژەی نەسڕ دروست بووە و بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە.

ئامانجی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە بەشداریکردنە لە جامی جیهانی 2026 لەگەڵ پۆرتوگال، بۆیە دەیەوێت لەگەڵ یانەیەکی بەهێز درێژە بە یاریکردن بدات تاوەکو بەباشترین شێوە بۆ مۆندیالی داهاتوو ئامادە ببێت.

بەگوێرەی دوایین دەنگۆکان، یانەیەکی بەڕازیلی ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ پێشکەش کردووە تاوەکو لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 سەرکردایەتی تیەپەکە بکات.

رۆناڵدۆ: دەتوانم تا 10 ساڵی دیکە یاری بکەم

بابەتی زیاتر

Back to top button