لامین یامال کارگێڕی بارسێلۆنا شۆک دەکات
بارسێلۆنا رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە..

یاریگا –
لامین یامال بە داواکارییەکی گەورە، دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا شۆک دەکات.
گرێبەستی لامین یامال لە هاوینی 2026 لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەچێت، بارسا لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تاوەکو 2030 نزیکبووەتەوە
ماڵپەڕی کادینا سێر بڵاویکردووتەوە، هەرچەندە هەردوولا لە کۆتا قۆناخی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەن، بەڵام لامین یامال داوایکردووە ببێت بە خاوەن بەرزترین مووچە لە یانەکە و بەو داواکارییە یانەکەی شۆک کردووە.
⚽ La renovación de Lamine Yamal destapa uno de los grandes problemas del FC Barcelona: "Se han equivocado" https://t.co/3MWmKT5A3m
— Cadena SER (@La_SER) May 21, 2025
ئێستا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی خاوەن زۆرترین مووچەیە لە یانەکە و ساڵانە 26 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، یامال دەیەوێت مووچەکەی لە لیڤاش زیاتر بکرێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا یامال بە شایستەی ئەو داواکارییە دەزانێت چونکە بووەتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکان ترسیان هەیە لەم کاتەدا نەتوانن داواکارییەکە جێبەجێبکەن و کێشەیان بۆ دروست ببێت.
بۆیە یانە کاتالوونیەکە ناچاردەبێت دەستبەرداری فرێنکی دی یۆنگ ببێت، یاخود جارێکی دیکە پەنا بۆ کەمکردنەوەی مووچەی چەند ئەستێرەیەکی تیپەکە ببات.