رۆژنامەیەکی نزیک لە بارسێلۆنا؛ خەون بە ئامانجەکەمان مەبینن
مێرێنگی چاوی لەسەر ئامانجەکەی بارسایە..

یاریگا –
ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینە هەوڵی گواستنەوی نیکۆ ویلیامز، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو نادات.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بە رژدی بیر لە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز دەکاتەوە، یانەکە بڕوای وایە تایبەتمەندییەکانی نیلۆ بەتەواوی لەگەڵیان دەگونجێت و نرخەکەشی گونجاوە کە 58 ملیۆن یۆرۆیە.
بەڵام لە پێشهاتێکی نوێ رۆژنامەی موندۆ دیپۆتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرچاوەیەک لە ڤاڵدێبێباس دڵنیایکردوونەتەوە ریال مەدرید لەگەڵ ویلیامز گفتوگۆی نەکردووە، یانە مەدریدییەکە دانی بەوە ناوە گرنگی بە یاریزانە ئیسپانییەکە دەدات بەڵام بە واتای نایەت لەم هاوینە ئۆفەری پێشکەش بکەن.
El Real Madrid echa balones fuera sobre Nico Williams
✍️ @manelbru https://t.co/di0KzE3H17
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) May 21, 2025
موندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا ریال مەدرید زیاتر سەرنجی لەسەر یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری بێنفیکای پۆرتوگالی و گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکیشە، لە لایەکی دیکەش دەیەوێت بەر لە جامی جیهانی یانەکان گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد و چابی ئاڵۆنسۆ رابگەیەنێت.
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیکۆ 58 ملیۆن یۆرۆیە، بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ، بیلباو ئامادە نییە بەقیست دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، ریال مەدرید ئەگەر یاریزانەکەی بوێت دەپێت پارەکە بەیەکجار بدات نەوەک وەک گواستنەوەی دین هاوسن کە بە سێ قیست پارەکە بە بۆرنمس دەدات.
بۆیە پێناچێت بتوانن لەم هاوینە ئەو بڕە پارە بۆ گرێبەستی ویلیامز لەپاڵ گرێبەستەکانی دیکەشدا دابین بکەن.
بۆمبی پێرێز؛ ریال مەدرید نیکۆ ویلیامز لەچنگی بارسێلۆنا دەردەهێنێت