ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی دێلاپ لە نێوان مانچێستەر یونایتد و چێڵسی یەکلاییدەبێتەوە

تۆڕی ESPN دوایین پەرەسەندن ئاشکرا دەکات....

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی لیام دێلاپ، ئەستێرەی ئیپسویچ تاون لە دوای یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگی نێوان مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام یەکلاییدەبێتەوە.

دێلاپی تەمەن 22 ساڵ، دوای دابەزینی ئیپسویچ تاون بۆ چامپیۆنشیپ، یانەکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 40 ملیۆن پاوەندە چالاک کرد، ئەمەش دوای تۆمارکردنی 12 گۆڵ لە یەکەم وەرزی خۆیدا لە پرێمەرلیگ.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر دێلاپ داناوە، تەنانەت لە پێشەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆن و ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلییەوە دێت.

مان یونایتد ئاگاداری جووڵەکانی چێڵسییە، یانە لەندەنییەکە دەیەوێت گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ دێلاپ واژۆ بکات. بەگوێرەی ESPN، ئەگەر مان یونایتد نازناوی یۆرۆپالیگ بباتەوە، بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکات و لە ئەگەری سەرنەکەوتنی، ئەوا دەرفەتی چێڵسی بۆ گواستنەوەی دێلاپ زیاتر دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، مان یونایتد هەموو وردەکارییەکی لەگەڵ کونیا تەواوکردووە و لەگەڵ کرانەوەی وادەی یەکەمی مێرکاتۆی هاوینە دوای 12 رۆژی دیکە، دەبێتە یاریزانی مان یونایتد.

مانچێستەر یونایتد توانای دارایی بۆ گواستنەوەی دێلاپ هەیە و لەوانەیە دوای تەواوبوونی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ و روونبوونەوەی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، هەنگاوی دیکە بنێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button