ئیسپانیاوەرزشەکانی تر

ڕاهێنەری سۆسیداد باسی ڕیمۆنتاداکەی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

دوای بەدوای ڕیمۆنتادا تازەکەی بارسێلۆنا بەرانبەر یانەکەی ، ڕاهێنەری ریال سۆسیداد سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو شکستەی تیپەکەی بۆچوونی خۆی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، ئۆسیۆ ساکریستان، ڕاهێنەری سۆسیداد گوتی ” یاریزانانی یانەکەمان لە گێمی یەکەم یارییەکی نایابیان ئەنجام دا و هەموو بۆشاییەکانیان بەرانبەر بارسا پڕ کردەوە و فشاریان خستە سەر یانەی بەرانبەر و یانەکە زۆر بە چڕ و پڕی یارییەکەی لەو گێمە ئەنجام دا، هەروەها یاریزانان زۆر جوڵان وڕایان کرد بۆیە لە گێمی دووەم ئاستی جەستەیی زۆر لە یاریزانان دابەزینی پێوە دیار بوو، هەروەها لە گێمی دووەم ئاستی بارسێلۆنا جیاواز بوو، فشاریان خستە سەر یانەکەمان و هەلی گۆڵ کردنی زۆریان دروست کرد و لە هیرشەکانیان زۆر کاریگەر بوون، بۆیە ئێمە نەمان توانی لە گێمی دووەم بەو چڕ و پڕییەی گێمی یەکەم یاری تەواو بکەین، بەڕاستی بەرانبەر بارسێلۆناو یانە گەورەکان دەبێت 90 خولەک نەوەستیت و بۆشاییەکان پڕ بکەیتەوە، نەک تەنها گێمێک ئەو کارە بکەی، بۆیە ئەوان لەگێمی دوووەم زوو زوو دەگەیشتنە نزیک هێڵی سزای ئێمە و کێشەی زۆریان بۆ دروست کردین.

لەکۆتایی قسەکانیدا بۆ رۆژنامەنووسان ساکریستان گوتی ئێمە لەپلەی 15 ی لیگاین، پێگەمان باش نییە، بۆیە دەبێت کاری زیاتر بکەین بۆ ئەوەی شوێنی خۆمان لە لیگای ئیسپانیا باشتر بکەین.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close