
یاریگا–
خونی کالافت، بەرێوەبەری دۆزینەوەی یاریزانە دەرکەوتووەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە و بەرپرسانی یانەکانی لیڤەرپوول، چێڵسی و ئێڤەرتۆن لە ئینگڵتەڕا هەوڵی ئەوە دەدەن پەیوەندی بە یانەکانیانەوە بکات.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە یانە ئینگلیزیەکان ماوەیەکە لە هەوڵی ئەوەدان ئەو بەرپرسەی مێرنگی رازی بکەن، چونکە ناوبراو لەم چەند ساڵەی رابردوو چەندین یاریزانی لاوی بە توانای ئاشکرا کردووە و دواتر گواستراونەتەوە ئەو یانەیە و لە بەرامبەر گواستنەوەکانیشیان پارەیەکی کەمیان خەرج کردووە.
کالافت لەو ماوەیەدا توانیویەتی ئۆدیگارد، ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ڤالڤێردی، ئێدێر و رێنیەر بە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بناسێنێت و ئەو یاریزانانەش بە پارەیەکی کەم بگوازرێنەوە ئەو یانەیە.