
یاریگا –
ئانج پۆستێکۆگلو بە رووی رۆژنامەنووسێکدا تەقیەوە و ئامادە نەبوو وەڵامی پرسیارەکەشی بداتەوە.
ئەمشەو تۆتنهام بەهیوای خەونێکی گەورە لەنێو یاریگا سان مامێسی تایبەت بە ئاتلێتیک بیلباو لە فیناڵی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی مانجێستەر یونایتد دەبێتەوە. هەردوو یانە لەسەر ئاستی پرێمەرلیگ خراپترین وەرزی خۆیان بەڕێکردووە. بەجۆرێک تۆتنهام لە پلەی 17 دەبینرێن و مانچێستەر یونایتدیش پلەیەک سەرووتری گرتووە.
فیناڵەکەی سان مامێس بۆ تۆتنهام تایبەتمەندییەکی گەورەتری دەبێت، بەوپێیەی ماوەی 17 ساڵە هیچ نازناوێکیان نەبردووەتەوە. لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا، رۆژانامەنووسەکە ئابجی خستە بەردەم پرسیارێکی قورس بەوەی ئەگەر یارییەکە بباتەوە ئەوا وەک باشترین ماوەی تۆتنهام یاددەکرێتەوە لە مێژووی هاوچەرخەدا، ئەگەریش بیدۆڕێنێت ئەوا خراپترین وەشانە بەدرێژایی مێژووی یانە لەندەنیەکە. ئەو راهێنەرە دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ وەڵامدانەوەی رۆژنامەنووسەکە کە پێشتر لە گۆشەی تایبەتی خۆیدا راهێنەرەکەی بە “گاڵتەجاڕ” ناوبردبوو ئەگەر بێتو تیمەکەی یۆرۆپالیگ بدۆڕێنێت، بۆیە وتی
ئەوە پەیوەستە بە تێروانینی تۆوە. بەڵام با شتێکت پێ بڵێم. سەبارەت بە یارییەکەی سبەینێ، من گاڵتەجاڕ نیم، هەرگیزیش نابمە گاڵتەجاڕ! تۆ بە بەکارهێنانی ئەو زاراوانە زۆر نیگەرانت کردم بتەوێ وەسفێکی کەسێکی پێبکەیت کە ماوەی 27 ساڵە بەبێ ناوجی “واستە”ی هیچ کەسێک رێگەی خۆی دۆزیوەتەوە و گەیشتووەتە ئەو شوێنەی کە ئێستا رابەرایەتی یانەیەک دەکات لە کێبڕکێیەکی گەورەی ئەوروپا.
لای تۆ، گوایە کە ئەگەر ئێمە نەیبەینەوە ئەوا واتە من گاڵتەجاڕم، بەراستی نازانم چۆن وەڵامت بدەمەوە.
🚨 Ange Postecoglou: “I’m not a clown”.@BeanymanSports 🎥 pic.twitter.com/f7mKYcJb4t
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 20, 2025
بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوەکان رەنگە بردنەوەی یۆرۆپالیگیش دادی مانەوەی پۆستێکۆگلۆ نەدات و پێشتر بڕیاری دوورخستنەوەی دراوە. دەنگۆ هەیە یانە ئینگلیزیەکە لە فرانچێسکۆ فالیۆری راهێنەری ئایاکسی هۆڵەندی چووەتەپێشەوە.