ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ رۆیشتنی یاریزانێکی ریال مەدرید لە یانەکە راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

رۆیشتنی یاریزانێکی ریال مەدرید لەو یانە ئیسپانییە راگەیەندرا و وادەکەشی ئاشکراکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی رێلیڤۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە، لوکاس ڤازکوێز دوای کۆتاییهاتنی جامی جیهانی یانەکان سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێدەهێڵێت. ئەوەش واتا یاریزانە بەئەزموونەکەی قەڵای سپی لەو پاڵەوانێتیە کە ناوەراستی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، یەکێک دەببێت لە یاریزانەکانی مێرێنگی و بژاردەی بەردەستی راهێنەری نوێ کە چاوەڕواندەکرێت چابی ئالۆنسۆ بێت.

ڤازکوێز کوڕی یانەکەیە و هەر لە منداڵییەوە لە ریزی شاهانەکانەوە دەستیپێکردووە. ماوەی 15 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر بۆ ئەو یانەیە یارییدەکات و 20 نازناوی جۆراوجۆری لەگەڵ بردوونەتەوە کە گرنگترینیان 5 چامپیۆنزلیگە. بەڵام ئەم وەرزە دابەزینی ئاستی بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو هەستپێکرا. هەربۆیە یانەکەی هێنانی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی وەک باشترین شوێنگرەوە زانی بیگوازێتەوە بۆ مەدرید. چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یاریزانە ئینگلیزیە بەفەرمی وەک یاریزانی مێرێنگی بناسێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button