ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێترەیەکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆن نزیکە لە راگەیاندنی هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بارسێلۆنا لەگەڵ رافینیا گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان و هەمووشتێکیشیان یەکلاییکردووەتەوە.

رۆمانۆ زانیویەتی کە گرێبەستە نوێیەکەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە تا هاوینی 2028 دەخایەنێت. لەو پێناوەشدا دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە کاتالوونییەکە هەوڵی زۆری داوە بۆ هێشتنەوەی رافینیا.

لە درێژەی زانیارییەکەیدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە باسی لەوەش کردووە کە سبەی هانزی فلیک پێنووسی بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ دەخاتە سەر پەراوی رێککەوتنەکەیە و ئەو راهێنەرە ئەڵمانیا درێژە بە کارەکانی دەدات. پاش ئەوەش راستەوخۆ گرێبەستی رافینیا نوێدەکەنەوە.

ئەو یاریزانە کە ساڵی 2022 بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیدز یونایتدەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی بلاوگرانا، لەم وەرزە ئاستی بەجۆرێک تەقیەوە کە لە 56 یارییدا توانی بەشداریی 59 گۆڵ بکات (34 گۆڵ و 25 ئەسێست). تەنانەت ئێستا ئەو وەک ناوێکی شایستە بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر باسی لێوەدەکرێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button