ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی دیکە بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ هاتە سەر هێڵ

چوار یانەی پرێمەرلیگ داوای رۆدریگۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە نزیکە ئەم هاوینە ریال مەدرید بەجێبهێڵێت.

ماڵپەڕی GOALـی بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، چێڵسی چاودێری رۆدریگۆ دەکات و دەیەوێت هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، ریال مەدریدیش لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە تواناکانی رۆدریگۆ داوای 95 ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە جگە لە چێڵسی یانەکانی ئارسیناڵو مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوولیش دەیانەوێت رۆدریگۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.

ماڵپەڕی گۆڵ ئاشکراشیکردووە، چێڵسی لەنزیکەوە چاودێری دۆخی رۆدریگۆ دەکات و بڕوای وایە ئەم هێرشبەرە بەڕازیلییە لە مێرکاتۆی هاوینە یەکێک دەبێت لەو یاریزانانەی لە بازاڕ دەبێت، کە میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە رۆدریگۆ بڕیاریداوە ئەم هاوینە لە مەدرید بڕوات.

بەگوێرەی بەشی بەڕازیلی ماڵپەڕە جیهانییەکە، هێشتا ریال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی ئێنزۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی یانەی چێڵسی دەکات،

رۆدریگۆ تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە، بەڵام بڕیاریداوە چیدیکە لەژێر سێبەری کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیوس جونیۆر یاریی نەکات و ریال مەدرید بەجێبهێڵێت، کە لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ چاویان لەسەریەتی و چێڵسیش هاتووەتە ریزیان.

ریال مەدرید لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە رۆدریگۆ داوای 95 ملیۆن یۆرۆ (80 ملیۆن پاوەند) دەکات، بەڵام رۆدریگۆ چاوەڕێی گەیشتنی چابی ئالۆنسۆ راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید دەکات، بۆ ئەوەی لەبارەی داهاتووی خۆی و پلانەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە گفتوگۆی لەگەڵ بکات، ئینجا بڕیاری یەکجارەکی بۆ رۆیشتنی لە ریال مەدرید بدات.

رۆدریگۆ لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، هێرشبەرە 24 ساڵانەکە لەدوای بەجێهێشتنی سانتۆسی بەڕازیلی لە ئەوروپا هەر درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە، بەڵام بەمدواییانە گلەیی لە پەراوێزخستنی هەیە، بڕوای وایە دەرفەتی پێویستی یاریکردنی پێنەدراوە، بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە دابڕاوە و ئەستەمە بە درێسی یانە مەدریدییەکە ببینینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button