ئینگلتەراگرنگترین

پێشێلکردنی یاسای دارایی خاوەن؛ لێستەر سیتی سزادەدرێت

پرێمەرلیگ پڕۆسەی لێکۆڵینەوەی رادەستی لیژنەیەکی سەربەخۆ کردووە

Yariga App

یاریگا –

لێستەر سیتی بەهۆی بوونی گومانی پێشێلکردنی یاساکانی دارایی چامپیۆنشیپ (خولی پلەیەکی ئینگلتەرا)، بۆ لێکۆڵینەوە رادەستی لیژنەیەکی سەربەخۆ کرا.

هەرچەندە لە وەرزی 2022-23 لێستەر سیتی بە پێشێلکردنی رێساکانی قازانج و بەردەوامی تۆمەتبارکرابوو، بەڵام ئەوکاتە دادگایەکی بەریتانیا بەهۆی دابەزینی لێستەر بۆ چامپیۆنشیپ، بڕیاری بێتاوانی یانەکەی دەرکرد.

دواتر هەمان دادگا، مافی بڕیاردانی بە پرێمەرلیگدا، تاوەکو لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی لێستەر سیی لە وەرزی 2023-24 بکات، لەو وەرزەی لە چامپیۆنشیپ یارییدەکرد.

پرێمەرلیگ بڕیاریداوە پڕۆسەی لێکۆڵینەوە رادەستی لیژنەیەکی سەربەخۆ بکات. لیژنەکە لێکۆڵینەوە لە دوو پێشێلکاریی دەکات؛

  1. لێستەر سیتی تاوەکو 31ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی 2024 تۆماری ژمێریاری پرێمەرلیگی رادەستی لایەنی پەیوەندیدار نەکردووە.
  2. لە وەڵامدانەوەی خێرا و گشتگیری پرێمەرلیگ هاوکار نەبوون.

لێستەر سیتی دووەم جارە لە سێ ساڵی رابردوودا دادەبەزێتەوە چامپیۆنشیپ، لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە؛

یانەکەمان دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک هاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکە بکات، دوای ئەوەی پرێمەرلیگ وادەی تەواوبوونی ساڵی دارایی 2024ی دەستنیشانکرد.

پرێمەرلیگ چۆن دەتوانێت ئەم کارە بکات؟

لێستەر سیتی لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2024 تانەی لە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی یاسای دارایی خاوێنی پرێمەرلیگدا.

ئەوکاتە لیژنەیەکی سەربەخۆ گەیشتە ئەو بڕیارەی، پرێمەرلیگ دەسەڵاتی سزادانی لێستەر سیتی نییە، چونکە یانەکە لە وادەی تەواوبوونی ماوەی ژمێریاری لە 30 یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 2023 دابەزیبووە چامپیۆنشیپ.

پرێمەرلیگ ئەوکاتە بە بڕیاری لیژنەکە ‘شۆک و بێهیوا’ بوو، لێستەر سیتیش لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە دڵنیایی جێبەجێکردنی یاساکانی دارایی خاوێن کردەوە.

پرێمەرلیگ لە ئەپریل/نیسانی رابردوودا، یاساکانی دەرەکی خۆی توند کرد و تەواوی یانەکانی پابەند بە یاساکانی کرد، تەنانەت ئەگەر داببەزنە چامپیۆنشیپیش.

پرێمەرلیگ ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە؛ ”پێشێلکارییەکەی لێستەر سیتی پەیوەستە بە کۆتایی وەرزی 2023-24، ئەوکاتە یانەکە ئەندامی چامپیۆنشیپ بوو”.

دادگایەکی لەندەن جەختیکردووەتەوە، پرێمەرلیگ دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی لە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی یاساکانی سەلامەتی و تەندروستی و پیشەیی ئەندامانی یانەی هەیە، چونکە چامپیۆنشیپ لە یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 2024 دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی رادەستی پرێمەرلیگ کردووە، کاتێک لێستەر سیتی بۆ پرێمەرلیگ سەرکەوت.

پرێمەرلیگ خاوەنی بڕیاری دادوەری دەبێت، سەرەڕای دابەزینی لێستەر سیتی بۆ چامپیۆنشیپ لە کۆتایی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button