ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان سیتی دوور لە ڤیرتز خەریکی گواستنەوەی سێ ئەستێرەیە

مانچێستەر سیتی توانای گواستنەوەی ڤیرتزی نییە و ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای دەوێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی پلانەکانی مێرکاتۆی هاوینە دوور لە فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزن دادەڕێژێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بەتەواوی لە رکابەرییەکانی گواستنەوەی ڤیرتز کشاوەتەوە و ئامادەنییە بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەکە خەرجبکات.

بەگوێرەی بەدواداچوونی سکای سپۆرتس، کۆی گشتی تێچووی گواستنەوەی ڤیرتز لەگەڵ مووچەی ساڵانەی بۆ ماوەیەکی درێژ دەگاتە سەرووی 300 ملیۆن یۆرۆ.

لیڤەرکوزن ئامادەنییە بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ڤیرتز ببێت و ئێستا تەنیا لیڤەرپوول و بایرن میونشن لە رکابەرییەکاندا ماونەتەوە.

گواستنەوەی دەیە؛ لیڤەرپوول خەریکە بۆمبێک لە مێرکاتۆی هاوینە دەتەقێنێتەوە

سکای سپۆرتس زانیویەتی، مانچێستەر سیتی خۆی بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک یەکلاییکردووەتەوە و خەریکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دەستپێدەکات.

مان سیتی چاوی لە یاریزانێکی ژمارە 10یە، تاوەکو شوێنێ کێڤن دی بڕۆین بە باشترین شێوە پڕبکاتەوە.

مان سیتی گرنگی بە مۆرگان گیبس وایت، یاریزانی نۆتینگهام فۆڕێست و دانی ئۆلمۆ، ئەستێرەی بارسێلۆنا داوە، بەڵام هەنگاوی فەرمیان نەناوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، مانچێستەر سیتی خۆی بۆ گواستنەوەی تیجانی رێندێرس، ئەستێرەی ئەیسی میلان یەکلاییکردووەتەوە و وەکو یاریزانی ژمارە 8 یاریی دەکات.

تاوەکو ئێستا مان سیتی بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیلکای گوندۆگانی نەداوە، بۆیە گواستنەوەی رێندێرس تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button