ریال مەدرید رووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی گەورە دەبێتەوە
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێیە

یاریگا –
ریال مەدرید چاوەڕێی هاوینێکی پڕ کار و گەرم دەکات، پلانی سەرەکی بردنەوەی مۆندیالی یانەکانە.
چابی ئاڵۆنسۆ کاتێکی زۆر کەمی بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەبێت، چونکە مۆندیالی یانەکان لە ناوەڕاستی یۆلیۆ/تەمووز تەواو دەبێت و دوای 20 رۆژ رکابەرییەکانی لالیگا دەستپێدەکەن، بۆیە خشتەیەکی جەنجاڵ و پڕکارە.
تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، دوای تەواوبوونی مۆندیالی یانەکان، پشووی دوو هەفتە بە یاریزانان دەدرێت لە خراپترین سیناریۆی ئامادەکاری وەرزی نوێدا، ئەگەر مەدرید بگاتە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، ئەوا دەبێ یاریزانان 1ی ئاب/ئۆگەست بگەڕێنەوە مەدرید و دوو هەفتەیان بۆ ئامادەکاری وەرزی نوێدەبێت.
ئاڵۆنسۆ داوایکردووە، تەواوی یاریزانان لە هەمان رۆژ بگەڕێنەوە مەدرید و ئامادەکارییەکانی وەرز دەستپێبکەن.
لەبارەی یارییەکانی ئامادەکاری وەرزی نوێ، پێشنیازێک ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی یانەکە بۆ رێکخستنی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری لێنەدراوە.
یانەکان چاویان لە بردنەوەی مۆندیالی یانەکانە، چونکە پاداشتی دارایی دەگاتە سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆ.