ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواستنەوەی دەیە؛ لیڤەرپوول خەریکە بۆمبێک لە مێرکاتۆی هاوینە دەتەقێنێتەوە

لیڤەرپوول تەنیا چاوەڕێی دڵنیایی یاریزانەکەیە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول خەریکە بۆمبێکی گەورە لە مێرکاتۆی یاریزانان دەتەقێنێتەوە و ئەستێرەیەک لە چنگی رکابەرانی دەردەهێنێت.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە بە ئۆفەرێکی فەرمی گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزن بکات، بەڵام بەو مەرجەی دڵنیایی لە یاریزانەکە وەربگرێت کە ئامادەیە لە دەرەوەی بۆندسلیگا یاریی بکات.

گرێبەستی ئێستای ڤیرتز لە هاوینی ساڵی 2027 لە لیڤەرکوزن بەسەردەچێت و ئەوەی یەکلاییبووەتەوە، یاریزانە لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت و ئێستا بایرن میونشن و لیڤەرپوول رکابەری لەسەر واژۆی دەکەن.

لیڤەرکوزن ئامادەیە بەبڕی 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ڤیرتز بێت، ئەمەش بەهایەکی زۆرە بۆ لیڤەرپوول، چونکە تاوەکو ئێستا گرانترین گواستنەوەی مێژووی لیڤەرپوول ڤیرجیڵ ڤان دایکە، کاتێک لە ساڵی 2017 بەبڕی 75 ملیۆن پاوەند لە ساوسامتنەوە گواسترایەوە.

هەرچەندە پێشبینی مانەوەی ڤیرتز لە ئەڵمانیا و پەیوەندیکردنی بە میونشن دەکرێت، بەڵام لیڤەرپوول خۆی بەدەستەوە نەداوە و چاوەڕێی رووناکی سەوزی یاریزانەکەیە.

لیڤەرپوول لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە و دەیەوێت زوو ئامانجەکانی یەکلاییبکاتەوە و ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بە هزرێکی روون دەستپێبکات.

لیڤەرپوول خەریکی گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند تەواو دەکات، یاریزانە هۆڵەندییەکە پشکنینی پزیشکی کردووە و لەوانەیە ئەمڕۆ بە یاریزانی نوێی لیڤەرپوول بناسێندرێت.

وادەی پەیوەندیکردنی فریمپۆنگ بە لیڤەرپوول ئاشکرا دەکرێت

ئارنە سڵۆت، راهێنەری یانەکە زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەی یاریزانان دەکات و لەمبارەیەوە دەڵێت

چەندین جار باسم کردووە، وەکو یانە بە بوونی یاریزانانی ئێستا دڵخۆشین. هەرچەندە ئەمە بڕیاری خۆمانە، بەڵام هەندێک یاریزان کاتی پێویستیان پێنەدراوە و لەوانەیە بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەنەبن بە هەمان سیناریۆی ئەم وەرزە یاریی بکەن.

بۆیە بەردەوام پڕۆسەیەک هەیە و دەبێ هەمیشە خۆمان بە بەهێز هێشتنەوەی پێکهاتەکەمان ئامادە بکەین.

ئەستەمە ئەم پێکهاتەیە بەهێز بکەین، چونکە هۆکارێک بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ هەیە، ئەویش بوونی جەندین یاریزانی گەورەیە لەم یانەیە.

بڕیارێکی باشماندا کاتێک لە هاوینی رابردوودا هیچ یاریزانێکمان جگە لە فێدێریکۆ کیێزا نەگواستەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، مانچێستەر سیتی لە رکابەرییەکانی گواستنەوەی ڤیرتز کشاوەتەوە و پێی وایە، بەهای یاریزانەکە زۆر بەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button