
یاریگا –
ئەلێکسیس ماک ئالیستەر، ئەستێرەی لیڤەرپوول بەشداری لە دوا یاری ئەم وەرزەی یانەکەی ناکات.
ماک ئالیستەر بەشداری لە یاریی دوێنێی بەرامبەر برایتن 3-2 نەکرد و دوا یاریی ئەم وەرزەی بەرامبەر ئارسیناڵ بوو لە ئانفیڵد.
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیکردەوە، ماک ئالیستەر بە ئازارەوە بەشداری لە چەند یاریی رابردووی یانەکەدا کردووە و بە ‘عەقڵیەتی ئەرجەنتینی’ بەردەوامبوو.
ئەلێکسیس بەشداری لەدوا یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ناکات، پێویستی بە پشووە تاوەکو بە تەواوی چاکببێتەوە و بۆ وەرزی نوێ ئامادە بێت.
ئەلێکسیس بە عەقڵیەتی ئەرجەنتینی دوا بەشی ئەم وەرزەی تەواو کرد و هەرگیز خۆی بەدەستەوە نەدا، سەرەڕای هەستکردنی بە ئازار. هەرچەندە بەشداریپێکردنی لە یارییەکان کارێکی ژیرانە نییە، بەڵام نامانەوێت ریسک بکەینەوە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بەشداری لە یارییەکەی کریستال پاڵاس ناکات و دوای تەواوبوونی ئاهەنگگێڕانی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ، پشووی هاوینەی دەستپێدەکات.
ماک ئالیستەر بەشداری لە 49 یاریی ئەم وەرزەی لیڤەرپوول کرد و یەکێکە لە بنچینەکانی یانەکە.