كڵۆپ لە راهێنەرایەتیكردنی یانەیەک نزیكدەبێتەوە

یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان سورپرایزێكیان دەربارەی گەڕانەوەی یۆرگن كڵۆپ بۆ كاری راهێنەرایەتیكردن و نزیكبوونەوەی لە یانەی رۆمای ئیتاڵی ئاشكرا كرد.
راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول پێشتر ناوی بە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بەسترابوویەوە، بەڵام یانە شاهانەكە چابی ئاڵۆنسۆی لە جێگای كارلۆ ئانچێلۆتی دەستنیشانكرد.
🚨🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚 ! JURGEN KLOPP 🇩🇪 𝗔𝗨𝗥𝗔𝗜𝗧 𝗗𝗢𝗡𝗡𝗘 𝗦𝗢𝗡 𝗔𝗖𝗖𝗢𝗥𝗗 𝗣𝗢𝗨𝗥 𝗥𝗘𝗝𝗢𝗜𝗡𝗗𝗥𝗘… 𝗟’𝗔𝗦 𝗥𝗢𝗠𝗘 ‼️😳😳
(La Stampa) pic.twitter.com/umHfjq6tnE
— BeFootball (@_BeFootball) May 19, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی لاستامبای ئیتاڵی، رۆما لە گواستنەوەی یۆرگن كلۆپ بۆ یانەكەی و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان نزیكە.
ئاماژە بەوەشكراوە، درەنگانی رۆژی یەكشەممە یۆرگن كڵۆپ بە فەرمی رەزامەندی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی رۆمای ئیتاڵی دەربڕیوە.
رۆما بە راهێنەرایەتیكردنی كلاودیۆ رانیێری لە ریزبەندی پێنجەمی ئەم وەرزەی سێریا ئەی دێت و لە كۆتا هەفتەدا هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.