
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 37 پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرنمس بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا مانچێستەر سیتی لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا رووبەرووی كریستاڵ پاڵاس بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕاند، بەوەش فەیلەسوف و كوڕەكانی وەرزێكی بێ نازناویان بەڕێكرد.
لە یارییەكەی ئەمشەو مانچێستەر سیتی تەنیا هەوڵ بۆ بردنەوە دەدات تاوەكو بێتەوە ریزی ئەو یانانەی وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاریی دەكەن.
هەروەها ئەمشەو كێڤن دی برۆین ئەفسانەی مانچێستەر سیتی كۆتا یاریی خۆی لە یاریگای ئیتیحاد دەكات و ماڵئاوایی لە هاندەران دەكات.
لەم وەزەدا پێنج یانەی پرێمەرلیگ راستەوخۆ دەگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دوو كورسیان مسۆگەر كردووە و هەریەک لە یانەكانی نۆتینگهام، نیوكاسڵ یونایتد، مانچێستەر سیتی، چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی بەدەستهێنانی سێ كورسییەكەی دیكە دەدەن.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە كۆی 36 یاریی لە 19 یاریی براوە بووە، 8 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بۆرنمس لە 36 یارییدا 14 یاریی براوە بووە و 11 یارییش یەكسان بووە و هەمان ژمارە یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مان سیتی بە بێ جۆن ستۆنز، رۆدری، ئاكێ و بۆب یاریی دەكات.
بۆرنمس بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی واتارا، كریستی، سكۆت ، ئونال و سینێستێرا بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
نونێس، دیاس، ئۆ رێلی، ڤاردیۆڵ
بێرناردۆ، گوندۆگان
ساڤیۆ، دی برۆین، مەرمووش
هالاند
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس
كیپا
سمیس، زابارنی، هیوسن، كیركێز
ئادەمس، كوك
سیمینیۆ، كلوڤێرت، تاڤێرنەر
ئیڤانیڵسن