ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ لەلاپۆرتا نوێترین هەڵوێستی بارسێلۆنای سەبارەت بە نیکۆ ویلیامز ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز ئاشکراکرد و بابەتەکەی یەکلاییکردەوە.

هاوینی رابردوو ویلیامز تەنها چەند هەنگاوێک لە پەیوەندیکردنی بە بارساوە دووربوو، بەڵام لەکۆتاییدا رووینەدا و مانەوەی لە ئاتلێتیک بیلباو هەڵبژاردە.

بەگوێرەی نوێترین لێدوان کە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بلاوگرانا لەسەر زۆر تەوەر ئاشکرایکرد، باسی لە نیازەکانی یانەکەی کرد کە ویستبوویان نیوکۆ بگوازنەوە، وتی

هاوینی رابردوو نیكۆمان وەک گرێبەستێکی نوێ هەڵسەنگاند هاوشانی دانی ئۆلمۆ، بەڵام ئێستا پێموابێ یانەکە یاریزانی دیکە لە پلانەکانیدایە.

سەبارەت بە چالاکبوونیان لە بازاڕی داهاتوو، بەتایبەت کە یانە کاتالوونییەکە هێشتا لەژێر فشاریی داراییدایە، لاپۆرتا موژدەی هێنانی یاریزانی نوێی با هەندەرانیان دا و، وتی

ئەم هاوینە گۆڕانکاریی لە ریزەکانماندا روودەدات. رکابەرەکانیشمان هەروەها خۆیان بەهێزتر دەکەنەوە چونکە ئێمەیان بینیوە کە ئێستا باشترین یانەین.


لە دوو مێرکاتۆی رابردوودا بارسا تەنها ئۆلمۆی گواستەوە، بەڵام توانیان سیانە نازناوی لالیگا، جامی سوپەر و جامی شا ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button